ڕێنێسانس نیوز؛ کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی هه‌رێ دیاری کورد، له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا بۆ گیراوانی مانگرتوو، وێرای ئه‌وه‌ی که پشتیوانیی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن، دا‌واشیان لێ ده‌که‌ن که کۆتایی به مانگرتنه‌که‌یان بێنن.
له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا که بۆ (ڕێنێسانس)یان ڕه‌وانه کردووه، نووسه‌ر، ئه‌کادیمیسیه‌ن و ڕۆشنبیرانی کورد وێرای ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌که به لوتکه‌ی هه‌ڵوێستێکی رزگاریده‌ر وه‌سف ده‌که‌ن، راشیده‌گه‌یه‌نن که ئه‌م مانگرتنه خه‌باته بۆ چۆنایه‌تی ژیان و بوونێکی مانادار.
ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕۆشنبیره کورده له نامه‌که‌یاندا، که به‌ر له کۆتایی هاتنی مانگرتنی گیراوان ئاماده‌یان کردووه دا‌واشیان له گیراوانی کورد کردووه، کۆتایی به مانگرتنه‌که‌یان بێنن.
ئه‌وه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه:
ئازیزان ئێوه سه‌رکه‌وتن
ئه گه ر بڕیاری حاکم ئه‌وه بێت له رێگه‌ی زیندانیکردنی جه سته‌وه بوونی ئێمه بگۆڕێ بۆ بوونێکی رووتی داماڵراو له مانا و چۆنێتی و ژیان دابه‌زێنێ بۆ ژیانێکی رووتی بیۆلۆژیک، ئه‌گه‌ر مانای سیاسه‌ت له جیهانی هه‌نووکه‌دا له پرۆسه‌ی درێژه‌دان و خولقاندنی حه قیقه‌ته‌وه گۆڕابێت بۆ کار و کاسبی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رووت، ئه‌گه‌ر وێنای ئایدیالی مرۆڤ له ژێر زه‌بری سیاسه‌تی هه‌نووکه و بازاڕدا له بکه‌رێکی ئازاده‌وه که خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری ده‌کات و بریاڕ ده‌دات گۆڕابێ بۆ بوونه‌وه‌رێک که تاقه ئه‌رکی به‌شداریکردنه له ململانێیه‌کی وه‌حشیانه‌دا که سیستمی تووتالیته‌ر و بازاڕ پێکه‌وه ته‌قدیسی ده‌که‌ن و زیاترین ره‌نگدانه‌وه‌یان له سیستمه توتالیته‌ره‌کاندایه و، به گشتی ئه‌گه‌ر به تایبه‌ت سیستمه تووتالیته‌ره‌کان به نیازن ژیانی مرۆیی له هه‌موو ئه‌و به‌هایانه به‌تاڵ بکه‌نه‌وه که ژیان ده‌که‌نه شیاوی ژیانکردن و که‌رامه‌تی پێده‌ده‌ن، که‌چی هێشتا هه‌ندێ چرکه‌ی رزگاریده‌ر و ناوازه هه‌ن که گه‌مارۆی بازنه‌ی حاکم ده‌شکێنن و ناهێڵن مرۆڤ بۆ بوونێکی بێ‌مانا و چۆنێتی دابه‌زێندرێ و، ئه‌م کاره‌ش رێک خۆی له رێگای جه‌سته‌وه ده‌کرێت :مانگرتنی زیندانی سیاسی لووتکه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه.
له نموونه‌ی ئه‌مجاره‌دا، زیاتر له چل رۆژه به‌شێك له زیندانیانی سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵات به‌مانگرتنی خۆیان سه‌لماندیان که خه‌باتی راسته‌قینه، خه‌باته بۆ چۆنایه‌تی ژیان و بوونێکی مانادار و، مرۆڤ شتێکه زیاد له جه‌سته‌یه‌کی ئاسایی و کۆنتڕۆلی جه‌سته ناتوانێ مرۆڤ له ئیراده و هه‌وڵ بۆ درووست ژیان دابڕێت.
هاورێیان، ئێمه وه‌ک کۆمه‌لێک له نووسه‌رانی کورد، هاوکاتی پشتگیریمان بۆ خه‌بات و ئایدیا و خه‌ونه ئینسانیه‌کانتان و تازه‌کردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵتان و پێ‌زانین به‌وه‌ی ئێوه جارێکی تر ناوه‌رۆکێکی به‌هایی ئینسانیتان به به‌ر خه‌باتی گه‌له‌که‌تاندا کرد، ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ئێوه به راستی له ئاستی هێمایین، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیدا سه‌رکه‌وتن و ئه‌و شتانه‌تان سه‌لماند که به نیازیبوون، جا له‌م ناوه دا حاکم گوێ بگرێت یان نا زۆر گرنگ نیه، چونکوو ئێوه داکۆکیتان له ژیانی مانادار کردوه و په‌یامه‌که‌تان گه‌شتووه.
هه‌ر به پێی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش داواتان لێده‌که‌ین کۆتایی به مانگرته نه‌که‌تان بهێنن چونکوو جیهان که‌سی وه‌ک ئێوه‌ی زیاتر و هه‌میشه پێویسته.
ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ی نامه‌که‌یان واژۆ کردووه‌ه بریتین له:
1.به‌ختیار عه‌لی 2.شێرزاد حه‌سه‌ن 3.عه‌تا نه‌هایی 4.رێبوار سیوه‌یلی 5.هاشم ئه‌حمه‌دزاده 6.جه با‌ر جه‌ما‌ل غه‌ریب 7.سالح سووزه‌نی 8.ئازاد به‌رزنجی 9.هیوا قادر 10.ره‌وف بێگه‌رد 11.رێبین هه‌ردی 12.بێهزاد کوردستانی 13.بێهزاد خۆشحالی 14.شه‌هاب شێخی 15.مه‌نسوور ته‌یفووری 16.له‌یلا حه‌سه‌ن پوور 17.محه‌مه‌د ئیزه‌دی 18عه‌تا محه‌مه‌د 19.فه‌رهاد پیربال 20.محه‌مه‌د عه‌لی ته‌وفیقی
هاوکات کومیته‌ی پشتیوانی له مانگرتووان له لێدوانێکی نووسراودا ڕایگه‌یاند که مانگرتووان ئه‌مڕۆ، به شێوه‌یه‌کی کاتی، کۆتای‌یان به مانگرتنه‌که هێناوه؛ نامه‌ی ڕۆشنبیرانی کورد به‌ڵام به‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه ئاماده‌کراوه.