بۆرۆژهه‌ڵات: دوای تێپه‌ڕبوونی نیزیک به 24 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکرانی وێبڵاگنووسی مه‌هابادی داوود ئازاد فه‌ر، سه‌ره‌نجام ئێواره‌ی رۆژی سێ‌شه‌ممه 24ی به‌فرانبار ناوبراو به دانانی بارمته ئازاد کرا.
داوود ئازادفه‌ڕ که به تاوانی نووسینی چه‌ند بابه‌تی ره‌خنه‌گرانه له کار و کرده‌وه‌کانی ئه‌ندامانی شورای شاری مه‌هاباد و شاره‌داری ئه‌و شاره، بۆ دادگا بانگ کرابوو، رۆژی یه‌کشه‌ممه 1ی به‌فرانبار له کاتێکدا که ده‌بوو دادگا له دۆسیه‌که‌ی بکۆڵێته‌وه، به پیلانی کاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری و شورای شار ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
شیاوی ئاماژه‌یه که داوود ئازادفه‌ڕ له نووسینه‌کانی دا ره‌خنه‌ی له دامه‌زراندنی 60 که‌س له خزمان و نیزیکانی ئه‌ندامانی شورای شار گرتبوو که به دوای هاتنه سه‌ر کاریان له پۆسته جۆراوجۆره‌کانی پێوه‌ندیدار به شورا و شاره‌داری دایانمه‌زراندوون. ته‌واونه‌بونی مه‌دره‌کی ئه‌ندازیاریی شاره‌داری مه‌هاباد یه‌کێکی تر له‌و بابه‌تانه بوو که له لایه‌ن وێبڵاگنووس داوود ئازادفه‌ر پرسیاری خرابووه سه‌ر.