برا و هاورِێی خۆشه‌ویست و هه‌میشه‌ییم ئه‌مساڵیش وه‌ك هه‌موو ساڵ هه‌ر له سێ رۆژ به‌ر له ئێستاوه خۆم ئاماده كردوه كه پێت بڵێم خۆشه‌ویستم عه‌دنان گیان رِۆژی له‌دایك بونت پێرۆز و هیوادارم پیرۆزبایی 99 ساڵیت لێبكه‌م.
زۆرێ له ساڵه‌كان پێت ده‌وتم "سپاس له‌یلی گیان به‌ڵام به‌خوا خۆم بیرم نه‌بوو ساڵرِۆژی له‌دایك بوونمه" و منیش پێم ده‌وتی مه‌گه‌ر ده‌كرێ من رِۆژی له دایك بوونی تۆی ئازیزم بیركه‌م.
به‌ڵام باوان ئه‌مساڵمان له پارمان ناچێ و ئیتر پاش پیرۆزبایی پێ وتن قاقا خوشه‌كه‌ی پێكه‌نینتم نه‌بیست و رِاموسانه‌كانیشمان دانا به قه‌زا بیان گێرِینه‌وه. ته‌نها 5 رِوژم ماوه بۆ وه‌ی سالَّرِۆژی شوومی ده‌ستگیركردنی تۆ كه ته‌مه‌نا ده‌كه‌م ئه‌م رِۆژه قه‌ت له مێژودا دووباره نه‌بێته‌وه به گریان و فرمێسك نه‌فره‌ت لێبكه‌م.
هه‌روه‌هاش له‌م غوربه‌ته نه‌ویسته‌دا و به خه‌رمانێك بیره‌وه‌ری و یه‌ك دنیا تاسه و خه‌می 360 رِۆژ و فرمێسكی شه‌وانه‌م هه‌تا بێیته‌وه هه‌ر رِژۆ و ساڵ و سات و چركه ده‌ژمێرم و به‌وره و هیواوه بیر له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و برِیاره نامرۆڤانه‌له دژی تو ده که مه‌وه
و چیها قسه م پێیه بیكه‌م ئه گه ر ....
دیسانه‌وه له هه‌ركوێ بیت و له هه‌ر ره‌وشێكدا به ئازادی و به دیلی
پێت ده‌ڵێم رۆژی یه‌كی رِێبه‌ندان رِوژی له دایك بوونی تو " عه‌دنان گیان" پێرۆزبێت...